شارەوانی کفری سەرەمەنهۆڵی نوێی بۆ زستان دانا

964+
ئەحمەد مستەفا

کارمەندەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەی کفری، سەری نوێیان بۆ مەنهۆڵە سەر چۆڵەکانی قەزاکە دانا.

شارەوانیش لە بڵاوکراوەیەکدا داوادەکات، خەڵک ئەم مەنهۆڵە نوێیانە پاک رابگرن.

شارەوانی کفری وەک پلانی پێشوەختەی هاتنی وەرزی زستان و بارانبارین هەڵمەتە فراوانەکەی بۆ خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چاککردنی ئاوەڕۆکانی قەزاکەی دەستێپکردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە، 6.9.2023، سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە هەژماری خۆی زیاتر لەبارەی ئەو هەنگاوەیانەوە دواوە و دەڵێت، ئەو سەرە مەنهۆڵانە پێشتر برابوون.

ئەوەشی وتووە، جگە لە دانانی سەرەمەنهۆڵ، سەرجەمیشیان پاک کراونەتەوە، داواش لە خەڵک دەکات، مەنهۆڵی ماڵەکانیان پاک رابگرن و نەبنە هۆکاری پیسبوون و کۆبوونەوەی ئاو.