لە عەلوەی سلێمانی یەک تۆن خورمای خراپبوو دۆزرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە عەلوەی سلێمانی، یەک تۆن خورمای خراپبوو دۆزرایەوە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن، بەڵام خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 5.9.2023، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بڕی یەک تۆن خورما لە پشکنینەکانی لیژنەی عەلوەی سلێمانی دەرنەچووە و بەوهۆیەوە دەستیان بەسەر هەموو خورماکەدا گرتووە.

“به ‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی خورماكه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”، رێکان جەمال وای وت.

خورماکە لەو جۆرەیە کە لەنێو پاکەت دەنرێت و بەهۆی بەسەرچوونی بەروارەکەی، شیاو نەبووە بۆ خواردن.