لە کەرکوک خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
پەیامنێری 964 لە کەرکوک رایگەیاند، ئێستا لە گەڕەکی شۆریجەی شارەکە لە نزیک پەیکەری مامەڕیشە خۆپیشاندانە و داوا دەکەن “بە سەربازگەکردنی” گەڕەکی رەحیماوا و شۆراو نەمێنێت و دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکرێن.
خۆپیشاندەرەکان دەڵێن، چەند ساڵە لە کەرکوک نەتەوە جیاوازەکان بەبێ گرفتی نەتەوەیی ژیاون و رێگەنادەن ئەو رێڕەوە تێکبچێت.
بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش هاوار دەکەن، “کەرکوک کوردستانیە”.
هەروەها داوا دەکەن، ئەو لایەنانەی چوار کەسیان لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی 2ـی ئەیلوول کوشت دادگایی بکرێن و مافیان وەربگیرێتەوە.