تەرمی منداڵە هەشت ساڵانەکە دۆزرایەوە و یەکەمەکانیش داوای دامەزراندن دەکەن

+964

ژووری هەواڵ

کۆمەڵێک لە دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆکانی کوردستان چوونە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بە دەنگی بەرز هاواریان ئەکرد دامەزراندن مافمانە.

بارودۆخی کەرکوک تەواو ئارام بووەتەوەو هاتوچۆ ئاساییە، بەڵام هێشتا دیمەنی سەرباز و زرێپۆشەکانیان لە سەر رێگا سەرەکییەکان رەحیماواو شۆراو دەبیندرێن.

ترسی کۆلێرا بووەتە ترسێکی جدی و دەزگا تەندروستییەکان باش کەوتوونەتە خۆیان، هەر شوێنێک جێی مەترسی بێت یەکسەر دایدەخەن.

ئەگەر خوا نەکردە لە ناحیەی رزگاری ئاگر کەوتەوە، ئەوە بەهیوای ئاگرکوژێنەوە مەبن، چونکە گازیان تیا نییە و جوڵەی بۆ ناکەن.

دواجار بە زەحمەتێکی زۆر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چیرۆکی منداڵە تەمەن هەشت ساڵانەکە کۆتایی هات و دوای شەش رۆژ لە نزیک کۆیە تەرمەکەی دۆزرایەوە.