زێڕ و نەوت بەرزبوونەوە

964+

ژوورى هه‌واڵ

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4.9.2023 نرخى هه‌ریه‌ك له‌ نه‌وت و زێڕ به‌رزبزوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌بینى، نه‌وت له‌ 17 تاوه‌كو 25 سه‌نت و زێڕیش چوار دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە 4.9.2023 لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 17 سەنت بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکا 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی ئامارەکان، کەرتی پیشەسازیی چین لە مانگی ئابدا گەشەی کردووە، ئەوەش هیوای بەخشیوەتە بازرگانانی نەوت بەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوت روو لە بەرزبوونەوە بکات.

هه‌رله‌م هەفتەیە هەروەها وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکرێت سعودیە و رووسیا درێژە بە کەمکردنەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوت بدەن.

له‌لایه‌كی دیكه‌ش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 4 دۆلار بەرزبووەوە و بەسەرووی هه‌زارو 944 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.