سۆراغ؛ بنکەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات بۆردومان نەکراون

964+
ژووری هەواڵ

سەرچاوەیەک لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، هیچ بنکەیەکی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک پردێ بۆردومان نەکراون.

وتیشی، هێزەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی بنکەکانی داعشیان کردووە لە سنوری نێوان قەزای دوبس و پردێ.

لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆی بەرزبوونەوەی دوکەڵ بڵاوکراوەتەوە گوایە ناحیەی پردێ بۆردومان کراوە، بەهۆی گرژییەکانی کەرکوکیشەوە گومانی جیاواز هەبوو.