فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە پردێ بۆردمانی چەکدارانی داعشیان کرد

964+

دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە و دوکەڵێکی زۆر لە سنووری ناحیەی پردێ هەستی پێکراوە و بینراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی وت، گومان دەکرێت چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ بۆردمان کرابن.

سەرچاوەیەکە وتی، فڕۆکەی هاوپەیمانان بنکە و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشی لە سنوری نێوان پردێ و قەزای دوبسی بۆردومان کردووە.

بەدیاریکراوی ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە گوندی قایەباشی بووە.

لیوا عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی و هۆشیاری نیشتیمانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ 964 وتی، “هێشتا هیچ بە ئێمە نەگەیشتووە و ئاگاداری ئەوە نین”.