کەشوهەوا وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ لە گۆڕێ نییە

+964

پەری ساڵح

ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا لە کوردستان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ نییە بەراورد بە رۆژانی پێشوو، هاوکات کەشناسی عیراقیش دەڵێ بە گشتی لە پارێزگاکان پلەکانی گەرما  کەمێک دادەبەزن.

بە پێی داتاکان ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی “با” مامناوەند دەبێت و نزمترین پلەش حاجی ئۆمەرانە، کە 29 پلەی سیلیزیە، بەڵام لە گەرمیان هێشتا گەرماکەی بەهێزە و 44 پلەی سیلیزیە.

هەفتەی رابردوو لە هەندێک ناوچەی هەرێمدا بارانبارین هەبوو، تا ئێستا کەشناسی پێشبینی بارانبارینی بۆ ئەم هەفتەیە نییە و سبەی دووشەممەش  پلەکانی گەرما  کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 39 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 42پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

سۆران: 41 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى