سێ رۆژنامەنوس بریندارن و دووانیش دەستبەسەرن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کاتی رووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرکوک و خۆپیشاندانەکانی رەحیماوا تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان سێ رۆژنامەنوس بریندارن و دووی دیکەش دەستبەسەرن.

یادگار جەلال سەرنوسەری سایتی کرکوک پڵاس بە 964ی وت، “لە کاتی خۆپیشاندانەکە رووبەروووبونەوە رویدا لە نێوان هێزەکان و خۆپیشاندەرانی کورد، چومە پاڵ هێزە ئەمنێکانەوە، بەڵام لە لایەن حەشدی شعبیەوە بەشەق و بۆکس زۆریان لێدام و پاشان رزگار کرام”.

شێرزاد حەسەن وێنەگری کەناڵی knn بە 964ی وت،”خۆم و پەیامنێرەکەمان لە لایەن سوپای عیراقەوە بۆ ماوەی چل خولەک دەست بەسەر کراین و سەرجەم کەلو پەلە رۆژنامەوانێکەمان و مۆبایلەکانمان دەسبەسەر داگیراو بەشێکی شکێندرا پاشان ئازاد کراین”.

هەریەک لە رۆکان جاف، ئیبراهیم حەداد و یادگار جەلال بریندار بوون و ئۆژین جۆڵا و شێرزاد حەسەن هەریەکەین بۆ ماوەی 40 خولەک دەستبەسەرکراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی