کچە عەجول و پرچ سورەکەی هەشت دیوار بۆ ترێندی 964 دەدوێت

+964

پەرستۆ ساڵح

خانمە ئەکتەری لاو ڤانیا سالار، لە وەرزی دووەمی درامای هەشت دیوار پاڵەوانە و بەمزوانەش لە فیلمێکی سینەمای نوێ بەناوی ئالوودە دەردەکەوێت.

ڤانیا سالار نۆ ساڵە کاری هونەری دەکات، بەڵام فیلمی سینەمایی ئەزموون کە بەشداری فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بوو، هۆکاربوو بۆ ناساندنی و بە رۆڵی رۆژی هەمووانی سەرسامکرد.

ڤانیا خەڵکی شاری سلێمانیە و دەرچووی بەشی ژمێریاریە.