له‌ رۆژهه‌ڵات

کەسێک گیانی له‌ ده‌ست دا و 42ی دیكه‌ش بریندار بوون

964+

هێرۆ مەولودی

کۆمەڵێک شاخەوان لە رێگای نێوان شارەکانی ورمێ و شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوون، بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەست دا و 42 شاخەوانیش بریندار بوون.

رووداوەکە شەوی رابردوو بووە، شاخەوانەکان هەموویان لە پاسێکدا بوون، لە شەقامی سەرەکی کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە ئۆتۆمبێڵێکی جۆری پراید کێشاوە و کەسێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێڵەکە گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 10 ئەمبۆلانس بریندارانی رووداوەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شنۆ.