پاڵەوانیەتی رێکدەخرێت
تاقیکردنەوەی کاراتێی کای کیۆکوشین لە دهۆک هاتە ئەنجامدان
964+
هیڤی دێوالی- دهۆک
تاقیکردنەوەی پشتێن بۆ یاریزانانی پارێزگای دهۆک ئەنجامدرا، كه بە چاودێریی نوێنه‌رایه‌تیی دهۆكی لیژنەی ئۆڵمپی و سه‌رپه‌رشتیی فیدراسیۆنی کاراتێی كای کیۆکوشین بوو.
تاقیكردنه‌وه‌كان بە بەشداریی 32 یاریزانی کچ و کوڕ له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
محەمەد نافیع، راهێنەری کاراتێی کای کیۆکوشین بە 964ی وت، “تاقیکردنەوەكه له ماوەی دوو رۆژ ئەنجامدرا ، دوای ئەوە بڕوانامە بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرا” .
وتیشی، “لەم مانگەدا هەوڵ دەدەین پاڵەوانیه‌تییەک لە هەرێمی کوردستان بۆ کاراتێی کای کیۆکوشین لە پارێزگای دهۆک رێک بخەین”.
هەر دوو مانگ جارێك جۆری پشتێنی یاریزانان دەگۆڕدرێت، دوای شەش مانگ تاقیکردنەوەیان دەستپێدەکاتەوە، هەر یاریزانێک لە تاقیکردنەوەکە دەربچێت پلەی بەرز دەکرێتەوە و جۆری پشتێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا