لە سۆران نزیکەی 60 دەرۆزەکەر دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پۆلیسی سۆران، لە چەند شوێنێک هەڵمەتێکی گەڕانی ئەنجامدا و نزیکەی 60 دەرۆزەکەری دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ هەینی 1.9.2023، شەماڵ دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی راگەیاند، لە چەند شوێنێکی جیاوازدا وەک مزگەوت و بازاڕ و کۆڵانەکان و چوار ریانەکان، زیاتر لە 58 کەسی دەرۆزەکەریان دەستگیرکرد.
“دەرۆزەکەرەکان پێکهاتوون لە پیاو، ژن و منداڵ، کە لە ژێر ناوی جیا جیا دەرۆزەیان دەکرد و ببونە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتیان”، وتەبێژی پۆلیسی سۆران وای وت.
ئەو دەرۆزەکەرانەی کە تەمەنیان لەخوار 14 ساڵەوەیە، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراون.
ئەوانەشی کە راگیراون، تاوەکو رێکەوتی 3.9.2023 لەلای پۆلیس دەمێننەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.