ئەگەر دەنگت پێ خۆش نییە دەتوانیت بیگۆڕیت

964
دیلان محەمەد جەزا

لەوانەیە رۆژێک بە دیداری کەسێک گەیشتبی، بەڵام دەنگی لەگەڵ رەگەزی نەگونجابێت، ئەو کەسانە بە درێژایی ژیانیان بیر لەوە دەکەنەوە ئاخۆ خەڵکی چۆن لێیان دەڕوانن، بەڵام ئەم حاڵەتە لە لای پزیشکی تایبەتمەند چارەسەر دەکرێت و هەرچۆنێکی بوێت بۆی دەستکاری دەکات.

ئەگەرچی زۆربەیان رەتیان کردەوە، بەڵام یەکێک لەو کەسانەی لە لای دکتۆر تۆنی دەنگی بە ماوەی یەک مانگ گۆڕیوە، بەو مەرجەی دەرنەکەوێت قسەی بۆ کردین.

دکتۆر سادق رۆشندڵ هۆکاری دەنگ و تۆنە جیاوازەکان روون دەکاتەوە و دەڵێت، ماوەی چاکبوونەوە بۆ هەر جۆرە دەنگێک نزیکەی یەک مانگە.

ماوەتەوە بڵێین، زانستی پزیشکی و راهێنانەوەی جەستە هێندە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بە نزیکەیی زۆربەی ئەو شتانەی پێشتر ساڵانێک خەم و خەفەتی لێدەخورا، ئێستا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن.