ئاگات لە عەدادەکە بێت

ئەوانەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکیان پێیە گرنگە ئەم هەواڵە بخوێننەوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکیان پێیە دەبێت ئاگادار بن لە کاتی تێکردنی بەنزیندا لەکوێدا عەدادی بەنزینخانەکە وەستا چیتر بەنزین نەکەنە سەیارەکەیانەوە.

بەشێک لە شۆفێران کاتێک تانکی بەنزینەکەیان پڕ دەکەن لەو شوێنەدا کە عەدادی بەنزینەکە دەوەستێت ئەوان دووبارە دەستی پێدا دەنێنەوە و بەنزینی دیکەی تێدەکەن تا لەسەر تانکییەکەیانەوە دەڕژێت.

ئەحمەد مەعروف، ئەندازیاری میکانیکی ئۆتۆمبێل بە 964ـی وت، “ئەوکاتەی عەدادەکە دەوەستێت بۆشاییەک لە تانکییەکەدا دەمێنێتەوە، ئەوەش بۆ ئەو هەڵمەیە کە بەنزینەکە دەیکات”.

ئاشکراشی کرد، ئەگەر ئەو بۆشاییە نەهێڵدرێتەوە گڕگرتن و تەقینی تانکییەکە هەموو کات ئەگەرێکی کراوە دەبێت.

پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە ئەو مەترسییە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەکان راستە، بەڵام ئەو ئەندازیارە دەڵێت، “تەنیا ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکان ئەو مەترسییەیان لەسەرە”.