• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 18 ملیار دینار بووە

ماڵپەڕی شەفافیەت

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 18 ملیار دینار بووە

964+

پێشەوا محەمەد

داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە، ئەوە بە پێی ماڵپەڕی شەفافییەت.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 26.8.2023 تا 1.9.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 18 ملیار و یەک ملیۆن و 418 هەزار و 427 دینار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی 25 ملیار دینار بووە.

گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد

لە رۆژهەڵاتی کوردستان گورگ سێ ئەندامی خێزانێکی بریندار کرد - وێنە: ئیرنا

لە رۆژهەڵاتی کوردستان

گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد

964+

شۆڕش قادری

لە گوندێکی شاری خۆی سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری سیروس شەمس نیا قایمقامی قەزای کوتور بڵاویکردووتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 لە گوندی گوگێرد، گورگێک چووەتە ناو ماڵێکەوە و سێ ئەندامی خێزانەکەی بریندار کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە کە پیاون رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی کراون و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.

شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ ناوچەیەکی سارد و کوێستانییە و لە زستاندا بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت.

گورگێک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی حللە و لەلایەن پۆلیسێ...

گورگێک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی حللە و لەلایەن پۆلیسێکەوە کوژرا

ژن و مێردێک لە رەوە گورگێک لە گۆمی فێڵاو رزگار كران

ژن و مێردێک لە رەوە گورگێک لە گۆمی فێڵاو رزگار كران