بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی - وێنە: سۆشیال میدیا
چوار هەزار کورسی نوێ بۆ قوتابخانەکانی سلێمانی دابین دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
چوار هەزار کورسی نوێ بۆ قوتابخانەکانی سلێمانی دابین دەکرێن و تا ئێستا نیوەیان گەیشتوون.
کورسییەکان لە لایەن رێکخراوی UNHCRـەوە دابین دەکرێن.
لە ئێستادا لە سنووری 10 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەدا 1604 قوتابخانە لە 1300 بینادان.
نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری گەنجینەی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هێشتا تەواوی کورسییەکانیان بەدەست نەگەیشتووە بەڵام بەڵێنیان پێدراوە و ئەوانەی دیکەش دەگەن.
وتیشی، “بەشێک لەو رێکخراوانەی هاوکاری ئاوارەکان دەکەن لە هەرێم ساڵانە ژمارەیەکی دیکە کورسی خوێندن دابین دەکەن، کە خۆی لە دوو بۆ سێ هەزار کورسی دیکەدا دەبینێتەوە”.