ڤیدیۆ:

شەوی رابردوو فڕۆکەی جەنگی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

964+
ژووری هەواڵ

شەوی رابردوو، فڕۆکەی جەنگی بە درێژایی چیاکانی قەندیل و ئاسۆس و قەڵادزێ و شارباژێڕ بۆردومانی چڕیان کرد، هەروەها لە ئاسمانی کۆیە و سلێمانی و دوکانیش بە نزمی دەسووڕانەوە.

هەر شەوی رابردوو 964 ڤیدیۆیەکی دەستکەوت تیایدا سنوری گوندی گەڵاڵە لە شارباژێڕی سلێمانی بۆردومان دەکرێت.

هاوکات، وێنەی شووشەی پەنجەرەی ماڵێک بڵاوکرایەوە کە بەهۆی کاریگەری دەنگی بۆردومانەوە شکابوو، لە شارۆچکەی ئیسێوەی پشدەر.

تاوەکو ئێستا زیانی گیانی و مادی زیاتر راگەیەندراوە.

گومانەکان بۆ ئەوە دەچن، فڕۆکەی جەنگی تورکیا بن و بەشوێن بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بن.