“ههماههنگیی نێوان دهزگای ههواڵگری عێراق و هێزه ئهمنییهكانی كوردستان فراوانه”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دهڵێت، هەماهەنگییەکی فراوانیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
عەمید یەحیا رەسوڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه، هەماهەنگییەکی فراوان لە نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و دەزگای هەواڵگریی عێراقدا هەیە، كه لە رێگەی هاوکاری و هەماهەنگییەوە ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتیان بەدەستهێناوە، هەروەها توانیویانه ژمارەیەک داواکراو لە دۆسیەکانی تیرۆردا دەستگیر بكهن.
وتیشی، شانەیهكی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هەماهەنگی لە نێوان هەموو دەزگا هەواڵگرییەکان دەکات، لەوانەش هەواڵگریی دەزگای دژه تیرۆر، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، هەواڵگری و ئاسایش، و هەواڵگری نیشتمانی و خزمەتگوزاری ئاسایش.
یهحیا رەسول باسی ئهوه كردووه ” شانەی ئامانجدار بەرپرسیارە لە کۆکردنەوەی زانیاری، هەروەها دیاریکردنی ئەوەی کە پێشکەشی سەرکردایەتی سەربازی دەکات لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، هەروەها لەوێ بڕیار دەدرێت بۆ بەدواداچوون بۆ چەکدارە تیرۆریستەکان دەکرێت، جا چ بە هێرشی ئاسمانی یان ئۆپەراسیۆنی تایبەت بێت”.