20 پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە دابین کرا

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی تەندروستی 20 پزیشکی پسپۆڕی بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە دابین کرد، کە تایبەتە بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان.

پزیشکەکان لە پسپۆڕییەکانی نەشتەرگەری گشتی، هەناو، چاو، قورگ و لوت و گوێ، جوانکاری تایبەت بە بریندار و پەككەوتە دەگرێتەوە.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لەسەر ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دروست کراوە و وەک دیاری پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووه‌.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دیاریکردنی ئەو پزیشکانە هاوکاریان دەبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان.