داواکاری میوانخانەکانی سلێمانی دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیران

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمەڵەی میوانخانەکانی سلێمانی داوا لە دەستەی گەشتوگوزار دەکات هەوڵیان بۆ بدرێ کرێی کارەبا و باجیان لەسەر کەم بکرێتەوە.

لەناو شاریس سلێمانی، هەزار و 850 هۆتێل، مۆتێل و گوندی گەشتیاری بوونیان هەیە.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کۆمەڵەکە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار کۆبووەتەوە و کێشەکانیان گەیاندووە.

مەحمود تۆفیق، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، داواکاریمان ئاراستەی دەستەی گەشتوگوزار کردووە و ئەوانیش بەڵێنیان پێداوین کێشەکەمان ببەنە ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

وتیشی، “پێشتریش ئێمە داواکاریمان داوەتە حکومەت، کە وەک جاران ئیشمان نەماوە و کرێی کارەبا و باجیش بەردەوام لەسەرمان زیاد دەکرێت”.