یارى “دۆمبەڵە” له دهۆك قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ده‌ڵێت، له ئه‌مڕۆوه یاری دۆمبه‌ڵه‌یان له سنوورى پارێزگاكه‌یان قه‌ده‌غه كردووه.
دۆمبه‌ڵه، جۆره یارییه‌كى ژماره‌ییه، له‌رێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ژماره‌وه گۆشه و هێڵى جیاواز له‌سه‌ر كاغه‌رێكی چاپكراو ده‌ستنیشان ده‌كرێت، زیاتر چانس رۆڵ له بردنه‌وه‌ى كه‌سه‌كان ده‌بینێت.
بڕیاره‌كه له وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ده‌رچووه و پێیوایه دۆمبەڵە (جۆرێکی قومارە)و ده‌بێت لە هەموو شوێنێکی دهۆک قەدەغە بکرێت.
هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره لە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیاندایه، له ئه‌مڕۆ پێنجشەممەوه ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى یاری دۆمبه‌ڵه‌یان تێدا ده‌كرێت داده‌خرێن.
وتیشی “ئه‌و شوێنانه‌ى دۆمبه‌ڵه‌ى تێدا ده‌كرێت خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌توانێت بیگۆڕێت به پیشه‌یه‌كی دیكه”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له پۆلیسی گشتى دهۆك وه‌ریگرتووه، له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆك نزیكه‌ى 20 شوێنى دۆمبه‌ڵه‌كردن هه‌یه، له قه‌زاكانى سیمیل و شێخانیش به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌ندێك شوێن ئه‌و یارییه ده‌كرێت.