لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا
ئه‌مشه‌و هه‌رێم و به‌غدا له باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مشه‌و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمێكی دارایی له حكومه‌تی عێراق كۆببنه‌وه و پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلابكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێكه‌وتنی شاندی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا ئاشكرا كرد، كه به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه بە مەبەستی بەدواداچونه بۆ موچەی مانگه‌كانی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964ی لە بەغداد، ئه‌مشه‌و شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تیمێكی حكومه‌تی عێراق كۆده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆی چڕ‌وپڕ بكرێت و هه‌وڵ دەدرێت بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی ته‌مووز و ئابیان وه‌رنه‌گرتووه، له به‌رامبه‌ردا موچه‌خۆرانی عێراق موچه‌ی مانگی ئابیشیان وه‌رگرتووه.