ئەگەر تووشی سکچوون و رشانەوە بوویت چی دەکەیت؟
964+
پێشەوا محەمەد
پزیشکێکی هەناوی هۆشداری دەداتە ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و تووشی پەتای سکچوون و رشانەوە دەبن، “دەبێت راستەوخۆ بچنە لای پزیشک”.
پەتاکە ماوەیەک لە پارێزگای سلێمانی بڵاوە و تەندروستی سلێمانیش گومانی بڵاوبوونەوەی کۆلێرای لێدەکات.
د.گۆران محێدین، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی بە 964ـی وت، “ئەوانەی هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە و تووش دەبن ئەوا گیراوەی دیکسترۆلاین باشترین چارەسەر تا تووشی کێشەی گورچیلە و وشکبوونەوە و دابەزینی پەستانی خوێن نەبن”.
دەشڵێت، ئەگەر ئەو دەرمانە چارەسەر نەبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.