دیمهنێكى پێشانگاكه‌ى ساڵى رابردوو.. وێنه: كشتو‌كاڵى دهۆك
شازدەهەمین پێشانگاى ترێ و هه‌نگوینی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره مانگى داهاتوو شازده‌هه‌مین پێشانگاى ترێ و هه‌نگوین له دهۆك ساز بكرێت و زیاتر له 50 توخم و جۆرى ترێش نمایش بكرێت.
دهۆك به‌وه به‌ناوبانگه كه زۆرترین جۆرى ترێی لێ به‌رهه‌م دێت، جگە لە رەش، زەرد و تایفی و کەماڵی و حەلوانی و زەرکی و حیجازی و کشمشی و زەیتونی و کرینک وچه‌ندین جۆرى دیكه‌ش هەن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك، به 964ـى راگه‌یاند، رۆژى 20.9.2023 پێشانگاى ترێ و هه‌نگوین له دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پشتیوانى و چاودێرى پارێزگار ئه‌و فێستڤاڵه سازده‌كرێت.
وتیشی “ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگایە پشتیوانىیكردنه له به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان و به‌بازاڕكردنى و ساغكردنه‌وه‌یان”.
له‌باره‌ى هه‌نگوینیشه‌وه كه له‌پێشانگاكه نمایش ده‌كرێت، ئه‌حمه‌د جه‌میل ده‌ڵێت “هه‌نگوینى سروشتى گوند و چیاكانى دهۆكه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه له كشتو‌كاڵى دهۆك ده‌ست 964 كه‌وتووه، زیاتر له 120 جۆرى ترێ له‌سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
964 ده‌زانێت، كه پارساڵ له فێستڤاڵى 15 هه‌مینى ترێ و هه‌نگوینى دهۆك، ئه‌وه ئاشكراكرا كه له ساڵى 2022 دا، 77 هه‌زار تۆن ترێ و نزیكه‌ى 150 تۆن هەنگوینیش بەرهەم هاتبوو