هەواڵی خۆش بۆ خاوەن زەوییەکانی سۆران
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
دوای زیاتر لە حەوت مانگ چاوەڕوانی، زەویە سندوقییەکان و ئەو زەویانەی کارتیان هەیە لە سۆران دەتوانن مامەڵەی دروستکردنی خانوو بکەن کە پێشتر له نەخشەی کۆن رێگەیان پێنەدەدرا.
خانووە زیدەڕەوەکان و گوندەکانی پێشوو کە ئێستا بوون بە بەشێک له گەڕەکەکانی سۆران، بەشێکی تر بوون لە کێشەکانی هاوڵاتیان بەهۆی ماستەر پلانی پێشوو.
ئه‌مڕۆ سێشەمە، 29.8.2023، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، ماسته‌رپلانی سۆران هه‌مواركراوەتەوە و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی سۆران دەکات بەتایبەت بۆ کێشەی رێگەپێدانی زەوییەکان کە بەشێکیان کارتیان هەیە، بەڵام تاپۆ نین و دەتوانن مامەڵەکانیان دەستپێبکەن بۆ دروستکردنی خانوو.
وتیشی، یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ماستەرپلان چارەسەرکردنی کێشەی کەرتی 22ـە کە زیادەڕەوی کراوە لەسەر زەوییەکانیان و خزمەتگوزاریشیان نییە.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كه بووژانه‌وه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و ئه‌و گرفتانه‌ی كە به‌هۆی كۆنی ماسته‌رپلانه‌وه دووچاری بوونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
داڕشتنەوەی ماستەر پلان واتە رێکخستنەوەی گەڕەک و کۆڵان و بازاڕەکان بەشێوەیەکی هەندەسی و رێک.
ئیدارەی سۆران پێکدێت لە قەزاکانی سۆران، سیدەکان، مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز و خەلیفان.
قەزای ناوەندی سۆران 57 گەڕەک و 400 گوند لەخۆدەگرێت.