وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: ئاومان لەسەر عێراق نەگرتووەتەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی ھەرێم رەتیدەکاتەوە کە سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستانی لە عێراق گرتبێتەوە و دەڵێت، ھیچ جۆرە ناکۆکیەک لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاو نییە.
رۆژی دووشەممە 28.8.2023، وەزارەتی کشتوکاڵ روونکردنەوەیەکی لەبارەی گرتنەوەی ئاو لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ھیچ کۆبوونەوەیەک ھەڵنەوەشاوەتەوە لەسەر بنەمای ناکۆکی نێوان ئەوان و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکان لە ئاستێکی زۆر باشدان.
دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە کۆبونەوەی تایبەت ھەبووە لەنێوان لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرێوەبردنی مەلەفی ئاو و بەیەکەوە کاردەکەن بە ئامانجی رووبەڕووبونەوەی ئاستەنگ و گۆرانکارییەکانی کەشوھەوا.
“مەلەفی ئاو بەپێی دەستور رێکخراوە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەم مەبەستەش ھەردوو وەزارەت پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان رێکخستووە و لە سەر بنەمای پێکەوە کارکردن بەردەوام دەبن”، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وا دەڵێت.