گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت ناوەستن

964+

توانا نەقی

لە ماوەی هەفتەیەکدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانیدا نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە، بەشێکی دابەزینەکەش پەیوەندارە بە ئابووری چین وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 84,40 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80.1 دۆلارە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە

ئۆراسیا گروپ، لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەڵێت، داهاتووی ئابووری چین وەک دووەم گەورەترین ئابووری جیهان و دووەمین گەورەترین بەکاربەری نەوتیش، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دادەنێت، تەنانەت ترسیش دەخاتە بازاڕەوە.

ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە 10.8.2023، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 87,78 سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت.