له گوندێكی دهۆك رێوییه‌ك تووشی به‌زمى خۆى بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى موقبلێ له سنوورى پارێزگاى دهۆك، رێوییه‌ك سه‌رى ده‌كه‌وێته ناو قوتویه‌كی پلاستیكی و له‌لایه‌ن دوو گه‌نجى ئه‌و سنووره‌وه سه‌رى له قوتوهكه ده‌رده‌هێنن و ئازادى ناو سروشتى ده‌كه‌نه‌وه.
گه‌نجێكی ئه‌و گونده پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “دواى گه‌ڕانه‌وه‌م له ئاودانى باخچه‌ى گونده‌كه‌م ئه‌و رێوییهمان به‌و شێوه‌یه بینیوه”.
وه‌ك له ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی تر به مه‌قه‌ستێك قوتووه پلاستیكییه ده‌بڕن و سه‌رى رێویه‌كه ده‌رده‌هێنن و دواتر بۆ ناو سروشت ئازادى ده‌كه‌نه‌وه.
گوندی موقبلێ كه‌تووه‌ته دەشتی سلێڤانیەیان لە ناحیەی باتێلى سەر بە قەزای سێمێل.