لۆگۆی یانەی دەربەندیخان
"چارەنوسی یانەی دەربەندیخان نادیارە"
سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی کاتیی یانەی دەربەندیخان دەستیان لە کار کێشایەوە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کاتیی یانەی وەرزشی دەربەندیخان دوای 45 رۆژ لە دەستبەکاربونیان، ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان لە کار کێشایەوە.
لە 31.5.2023 سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی دەربەندیخان دەستیان لەکار کێشایەوە، لە 11.7.2023 سەرۆک و دەستەی کارگێڕی کاتی دەستبەکاربوون.
تۆڕی964 دەزانێت 8 کەس سیڤیان پێشکەش کردوە بۆ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی وەرزشی دەربەندیخان.
ئاوارە ئەحمەد، سکرتێری کاتی دەستلەکارکێشاوەی یانەی وەرزشی دەربەندیخان بە964ى وت”لە ئەمڕۆ بەدواوە چارەنوسی یانەی وەرشی دەربەندیخان نادیار دەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات یانەکە ناتوانێت بەشداریی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بکات”
ئاماژەی بەوەش کرد،تا ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی سلێمانی ھیچ کاتێک بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە دیارینەکراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا