سێ ناحیەی کوردیی کەرکوک بنکەی هاتوچۆیان نییە

964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

تاوەکو ئێستا هیچ کام لە ناحیەکانی قەرەهەنجیر، شوان و لەیلان کە سەر بە پارێزگای کەرکوکن، بنکەی بنکەی پۆلیسی هاتوچۆیان نییە.

ئەو ناحیانە بە ئاراستەی سنوری پارێزگای سلێمانین.

لەو ناحیانە هیچ ترافیکێکی هاتوچۆ بوونی نییە، کەس نییە رێنمایی پەڕینەوەی هاوڵاتیان بکات و چاودێری پابەندبوونی شۆفێران بێت.

عەقید عامر نەریمان وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، وابڕیارە 500 بۆ 600 کارمەندی هاتوچۆ لەسەر میلاکی کەرکوک دابمەزرێت، ئەگەر ئەوە روویدا، ئەوا بنکەی هاتوچۆ لەو ناحیانەدا دەکەنەوە.

عەقید عامر نەریمان، نەبوونی بنکەی هاتوچۆی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە تاوەکو ئێستا میلاکی پێویستیان لە بەردەستدا نەبووە.