دانیشتووانی دوو ناوچەی سلێمانی کێشەی هاتوچۆیان هەیە 

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی نەبوونی هێڵی گواستنەوەی گشتی لە ناوچەکانیان دانیشتووانی سیتەک و بەردەکەڕ داوای هێڵی پاس دەکەن.

ناحیەی سیتەک نزیکەی 850 ماڵن و بەردەکەڕ نزیکەی 900 ماڵن ئیمزا کۆکراوەتەوە، داوای هێڵی پاس دەکەن.

داواکاری ئەو دوو ناوچەیە دراوەتە گواستنەوەی سلێمانی، بەڵام کێشەی کۆنی مۆدێلی پاسەکان هەیە، نازانرێت گواستنەوەی سلێمانی چ مۆدێلێکی پاس دیاری دەکات، بۆ ئەوەی هێڵی پاسیان بۆ دابنرێت.

نرخی پاسی مۆدێل بەرز گرانە نرخەکەی لەسەرو 40 هەزار دۆلارەوەیە واتا چوار دەفتەر دۆلار، شۆفێری پاس ناتوانێت بەو نرخە پاس بکڕێت، ئەمە بە قسەی ئازاد ئەحمەد کارگێڕی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ـی وتووە.

بۆ دانانی هێلی پاسی ئەو دوو گەڕەکە، دەبێت لە هێڵی پاسەکانی سلێمانی هەڵبگرن و بۆ هێڵی ئەو دوو ناوچەیەی دابنێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی