دوو ساڵە پاسۆرتى ئامێدى بیناى هه‌یه‌ و ده‌وامى تێدا ناكرێت

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

زیاتر لە ساڵێکە، بینای فەرمانگەی رەگەزنامە و پاسپۆر لە قەزای ئامێدی هەیە، به‌ڵام تا ئێستا دەوامیان تێدا نەکردووە.

لە ساڵی 2021 ـه‌وه‌ بە گوژمەی 361 ملیۆن و 614 هه‌زار و 616 دینار، دەست بە دروستکردنی بینای فەرمانگەكه‌ کراوە.

964 دەزانێت، حكومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى کەرەستەی فەرمانگەکە و کارمەند و ستافی پێویستى دابین كردووه‌.

وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە 964ـى راگه‌یاند، هه‌موو شتێك بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ ئاماده‌باشیدایه‌، تەنیا کارانەکردنی فەرمانگەکە ماوه‌ ئه‌ویش بۆ حکومەتی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشی “لیژنەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆى حکومەتی هەرێم سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقى کردووە، بۆیه‌ لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا ئه‌م فەرمانگەیە دەکرێتەوە”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن