ئه‌و بەشەخۆراكه‌ی له به‌غداوه دێت له‌هه‌ولێر پشكنینى بۆ ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی بازرگانی هەرێم، دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌و به‌شه خۆراكه‌ى مانگانه بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم له به‌غداوه دێت، له‌هه‌ولێر سه‌رله‌نوێ پشكنینى بۆ ده‌كرێته‌وه، بۆ دڵنیابوون له كوالێتى و ته‌ندروستبوونه‌كه‌ى.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم به 964ـى راگەیاند، به گه‌یشتنى ئه‌و ماده خۆراكییانه له به‌غداوه، ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌و پشكنینه‌ى له هه‌رێم ده‌كرێت له‌رێگه‌ى ئامێرى كوالێتى به‌رزه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وێڕای ئەوەی حکومەتی عێراق پشکنین بۆ مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانە دەكات، به‌ڵام ئه‌وانیش دووباره ده‌یكه‌نه‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل دڵنیایی ده‌دات ئه‌گه‌ر ته‌واوى بەشەخۆراكه‌كه لە پشکنین دەرنەچێت، بەسەر هاوڵاتیانى دابەش ناكه‌ن.
پێشتر، محه‌ممه‌د حه‌نوون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاندبوو “هیچ كێشه‌یه‌ك له ماده خۆراكییه‌كاندا نییه، ئه‌و ئامێرانه‌ی ماده خۆراكییه‌كانیان پێ ده‌پشكندرێ، له باشترین جۆره‌كانن و خاوەنی بڕوانامه‌ی جیهانیی ئایزۆنن.”
ئه‌و به‌شه خۆراكه‌ى مانگانه ده‌درێته هاوڵاتیان بریتییه له شەکر، زەیت، دۆشاوی ته‌ماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد.
ئەمساڵ تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک و شەش بەشەئارد، لەهەرێمی كوردستان دابەشکراوە.