25 بیر مەترسی وشکبوونیان لەسەرە
گونده‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ره‌و تینوێتى ده‌چن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، هۆشدارى وشكبوونى 25 بیره ئاو له سنوورى قه‌زاكه‌یان ده‌دات، به‌ڵام گه‌شبینیشه به ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ندێك پڕۆژه كه له داهاتوودا چاره‌سه‌رى گرفته‌كه‌یان بۆ ده‌كات.
وشكبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو لە بیره ئاوه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش زیاتر رووى له گونده‌كانى سنووره‌كه كردووه، ئه‌وه نه‌بێ بیرێكیان له‌ناو ناحیه‌ى داره‌توو و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان له كۆمه‌ڵگاى به‌نێنانه.
له كۆى 25 بیر كه رووبه‌رووى وشكبوونه‌وه بوونه‌ته‌وه، پێنج دانه‌یان به یه‌كجارى وشكیان كردووه.
رێبەر نازم، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش به 964ـى وت، ماوه‌ى دوو ساڵه ئه‌و مه‌ترسییه‌یان له‌باره‌ى وشكبوونى بیره‌كان به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گه‌یاندووه و دهرخستهشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه كردووه.
وتیشی “ئێستا دوو جۆر پرۆژە هەن، یەکەمیان لەسەر بودجەی وەزارەتی پلاندانان، پڕۆژه‌ى لێدانى 10 بیره، دووه‌میشیان ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه بۆ لێدانى 15 بیرى نوێ بۆ گوند و ناحیەکانی به‌رده‌ڕه‌ش”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێكى ئه‌و بیرانه لێدراو‌ن و به‌شێكیشیان لە پارێزگای دهۆک بانگەواز بۆ جێبەجێکردنی کراوە، هه‌ندێكیان تەندەرەکەی بۆ کۆمپانیا دەرچووە و هه‌ندێكی دیكه‌شیان بەهۆی گرفتی نەبوونی نەختینەوە راگیراون.
به‌قسه‌ى رێبه‌ر نازم، به جێبه‌جێكردنى ئه‌و دوو جۆر پرۆژەیه 95%ـی گرفتى كهمئاوى له سنوورى قه‌زاكه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.