لە کوردستان هیچ لە گۆڕێ نییە
عێراق لە نیوە کوڵی رزگاری نابێت
964+
فەرمان سادق
ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا لە کوردستان هیچ لە گۆڕێ نییە و ئاسمان ساماڵە، بەڵام عێراق لە نیوە کوڵی رزگاری نابێت و ئەمڕۆش هەشت پارێزگا پلەکانی گەرمایان لە 50 بەسەرەوەیە.
هەریەکە لە پارێزگاکانی کەربەلا، واست، نەجەف، دیوانییە، میسان، ناسرییە، موسەننا و بەسرە، پلەکانی گەرما 50 پلەن یان زیاترە.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ سێشەممە 22.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ مامناوەند (10 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 10)کم دەبێت.
سبەى چوارشەممە 23.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ – مام ناوەند (15 – 20)کم/ک دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێ لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (9 – 10)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی:41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى