لە گەشتی هەواڵەکانەوە

خاوەن مارکێتە بە ویژدانەکەی سەیدسادق بناسن

964+

ژووری هەواڵ

– پێنج رۆژە هاوڵاتیەک لە ئاوی داقوقدا دیارنەماوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و خانەوادەکەی گومان دەکەن خنکا بێت، خێمەیان هەڵداوە تاوەکو دەیدۆزنەوە.

– لە سەیدسادق خاوەن مارکێتێک قۆڵی پیاوەتی لێهەڵماڵیوە و 650 دانە ئاوە تەماتەی شووشە، کە بەهاکەی نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار دینارە، رادەستی قایمقامیەت کردووە بۆ لەناوبردن، چونکە تەنیا 15 رۆژیان ماوە بەسەر بچن.

– دەرگای بەشێکی زۆر لەو تەوالێتانە دزراون کە لە رێگەی ناساڵح بۆ سەیرانکەران دروستکرابوون، بە وتەی شارەوانی قەزای کفری.

– شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی پرۆژەیەکە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لەو خۆڵ و خاشاکەی کە لە ناو شاری سلێمانیدا کۆدەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە داوای لە کارگەیەکی ریسایکڵین کردووە هاوکاریان بێت و خاشاکەکە بۆ خۆی بفرۆشێتەوە.

– لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان “هەڵمەتی نیشتیمانی کۆکردنەوە و لەناوبردنی دەرمان”ـی راگەیاندووە.