گەڕەکێکی چەمچەماڵ تەنیا هیوایان قیرتاوکردنی رێگەوبانەکەیانە

964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

گەڕەکی مامۆستایان لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، تاوەکو ئێستا كۆڵانه‌كانى قیرتاونەکراوە و خەڵکەکەی.

گەڕەکی مامۆستایان ناسراو بە گەڕەکی 48یەکان، تا ئێستا قیرتاوی کۆڵانەکانی 45%ـى کارەکانی تەواوبووە و بەڵام بەهۆی نەبونی بودجەی پێویستەوە کارەکانی راگیراوە.

ئەم گەڕەکە لەدوای پڕۆسەی ئازادیەوە دەست بە دروستکردنی کراوە و لە سەرەتای ساڵی 2014 کارەکانی قیرتاوکردنی راگیراوە.

ئارام نەجات سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ ئەوەی بە 964ـ وت.

وتیشی، لە رابردوودا چەندینجار هەوڵدراوە پارەی پێویستی بۆ دابینبکەن بەڵام، سەرکەوتوو نەبوون بەهۆی قەیرانی داراییەوە، تێچووی گشت پرۆژەکە سێ ملیون دۆلارە، لە ئێستادا پرۆژەکە بەنزیکی پێویستی بە دوو ملیون دۆلارە.

سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکان و بە تەواوکردنی خەڵکێکی زۆر لێی سودمەند دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم پرۆژەیە لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم بووە، هیوادارین بودجەی پەسەندکراوی عێراق وەک خۆی جێبەجێبکرێت و پارەی پێویست بگاتە هەرێم لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بە تەواوکردنی قیرتاوکردنی گەڕەکەکە”.

پێداچووه‌نه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن