بۆ هێڵەکانی دەرەوەی شارە
هەر ئۆتۆمبێلێک ساردکەرەوە هەڵنەکات سێ رۆژ بێ نەفەر دەبێت
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاکسی و پاسی هێڵەکان ساردکەرەوە هەڵنەکەن بۆ ماوی سێ هەڵگرتنی نەفەریان لێ قەدەغە دەکرێت و بەردەوامیش بن دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەگیرێت.
سەندیکای شۆفیڕان کارەکە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و هاتوچۆی سلێمانییەوە دەکات و بە نووسراو ئاگاداریان دەکاتەوە.
964 لە سەندیکاکەوە زانیویەتی، تا ئێستا سێ تاکسی و چوار پاس بۆ ماوەی سێ رۆژ رێگەی نەفەر هەڵگرتنیان بە هۆکاری هەڵنەکردنی فێنککەرەوە لێگیراوە، بەڵام تا ئێشتا هیچ ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا نەگیراوە.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەوان لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان کار دەکەن و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و هاتوچۆوە سزاکان جێبەجێ دەکەن.
وتیشی، “پێویستە شۆفێرانی ئەو هێڵانە لە 1.6.2023 تا 20.10.2023 پابەندی هەڵکردنی فێنککەرەوە بن”.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد