دیوى ناوه‌وه‌ى خانوێكی پلاستیكی له ده‌شتى ناوكوڕ له سنوورى دهۆك ... وێنه: سۆشیال میدیا
كشتوكاڵیى هه‌رێم به‌رهه‌می ساڵانه‌ى خانووە پلاستیکییەکان زیاده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتى کشتوکاڵ پلانێكی هه‌یه، به‌رهه‌می خانووە پلاستیکییەکان له‌هه‌رێم زیاد بكات و راوێژكارێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت له‌ناو ئه‌و پڕۆژانه‌دا ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌خه‌ینه سه‌ركار.
لە هەرێمى کوردستان زیاتر له 30 هەزار خانووى پلاستیکى هەیە، کە جووتیاران کارى بەرهەمهێنانى بهروبومهكانى وەک خەیار و کولەکە و تەماتە و باینجان و زۆر بابەتى دیکەى تێدا دەکەن.
ئامارى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، بەرهەمى ساڵانەی ئه‌و خانووه پلاستیكیانه دەگاتە زیاتر لە 600 هەزار تۆن.
رزگار حەمەد، راوێژکار لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه پلانێكیان له‌به‌رده‌سته ژمارەى ئەو خانووە پلاستیكیانه زیاد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له‌ناو ئه‌و پلانهماندا ئاسانکارى بۆ هەموو ئەو دەرچووانه دەکرێت کە دەیانەوێت کارى کشتوکاڵى لە رێگەى خانووى پلاستیکییەوە بکەن”.
روونیكرده‌وه، بۆ دەرچووانى کشتوکاڵى زانکۆ و پەیمانگاکان گرنگه بخرێنه سەر ئه‌و پڕۆژانه، چونكه هەم له‌رووى زانستى بەروبوومەکان بەرهەم ده‌هێنن، هەمیش هەلى کاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
به‌قسه‌ى ئه‌و راوێژكاره، خانووە پلاستیکییهكان رۆڵێکى باشیان لە بەرهەمهێنانی سەوزە هەیە، بۆیە دەیانەوێت بایەخى زیاتریان پێبدەن و ده‌شڵێت “بە هاوکارى کۆمەڵەى هەرەوەزى خانووە پلاستیکییەکان سەرقاڵین جارێکى دیکە رووپێوى ئەو خانووانە بکەین و بە وردى شوێن و بەرهەم و خاوەنەکانیان تۆمار بکەین.