بە وەکالەت بەڕێوەی دەبات
وەزیری دارایی بۆ 20 رۆژ دەبێتە وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیش
964+
پێشەوا محەمەد
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێم بۆ ماوەی 20 رۆژ دەبێتە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت.
هۆکارەکەی ئەوەیە کوێستان محەمەد، وەزیری ئەو وەزارەتە بۆ ئەو ماوەیە مۆڵەتی وەرگرتووە.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ـی وت، “لە کاتێکدا وەزیر مۆڵەت وەردەگرێت نابێت شوێنەکەی چۆڵ بێت و دەبێت وەزیرێکی تر تا کاتی گەڕانەوەی بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوە ببات”.