گەڕەکێکی سۆران بێ ناو و بێ ئاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران گه‌ڕه‌كێك هه‌یه تا ئێستا به فه‌رمی ناوى بۆ دانه‌دراوه، كێشه‌یان زۆره به‌ڵام سه‌ره‌كیترینیان بێ ئاوییه.
زیاتر له 14 ساڵه ئه‌و گه‌ڕه‌كه دروستكراوه، نزیكه‌ى 50 ماڵى لێده‌ژیت، كه‌وتووه‌ته نزیك گوندی دێڵزیانی سەر بە ناحیه‌ى دیانا و دانیشتوانه‌كه‌شی له خۆیان ناویان لێناوه گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌شت.
بە تانکەر ئاوی خواردنەوەیان بۆ ده‌چێت، زۆرجارانیش كه تانكه‌ره‌كه‌یان ده‌شكێت هه‌فته‌یه‌ك بێ ئاو ده‌بن.
ته‌حسین سه‌عدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سۆران، نه‌یشارده‌وه كه له‌و گه‌ڕه‌كه كێشه‌ى ئاویان نه‌بێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌سنوورى ئه‌و گه‌ڕه‌كه له شه‌ش خاڵدا كێشه‌ى ئاویان هه‌یه.
وتیشی “داواكارى خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و دهرخستهشیان بۆ كراوه، چاوه‌ڕێین وه‌ڵاممان بدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ئاویان بۆ جێبه‌جێبكه‌ین”.
جگه له كێشه‌ى ئاو، كێشه‌ى رێگاوبان، تەنانەت له‌به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كه کارەباش وەک پێویست نییە.