مامۆستایەکی ئاینی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9.8.2023، مامۆستایەکی ئاینی گوندی بێسمکەرانە سەر بە ناحیەی بجیل، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

مەلا نەبی سورچی، ئەو کەسەیە کە تەزووی کارەبا لێیداوە.

مەلا نەبی، خێزاندارە  و منداڵێکی هەیە تەمەنی 36 ساڵە و مارکێتەکی گەورەی لەناو گوند هەیە.

فەرسەت ئاکرەی، کەسەکی نزیکی مەلا نەبییە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: دوای نوێژی بەیانی لە مزگەت گەڕایەوە ماڵەوە، هەواڵی کارەبا گرتنەکەی بڵاوبووەوە.

وتیشی “تا گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئاکرێ، بەداخەوە گیانی لەدەستدا”.

گوندی بێسمکەرانە لە ناحیەی بجیلە سەر بە قەزای ئاکرێ.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق