تایبەت بە نەخۆشییەکانی هەناوە

نه‌خۆشخانه‌ی به‌حركه‌ ده‌یه‌وێت خزمه‌تی 24 كاتژمێری بخاته‌گه‌ڕ

+964
شۆڕش عه‌بدوڵا

له‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ له‌ چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌ و له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانی به‌حركه‌ و ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.

ئامانج خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی به‌حركه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو، به‌ 964ی وت، نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌، له‌وانه‌ راوێژكاری، تاقیگه‌، تیشك، هه‌روه‌ها له‌ هه‌نگاوی داهاتوو سیستمی خزمه‌تگوزاری 24 كاتژمێری ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا