50 مامۆستای ئاینی داوای دامەزراندن دەکەن

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

نزیکەی 50 مامۆستای ئاینی بە نوێنەرایەتی نزیکەی سێ هەزار مامۆستا لە بەردەم وەزارەتی ئاوقاف و کاروباری ئاینی گردبوونەوە داوای دامەزراندن دەکەن .

ڕاوێژ ئەحمەد ، پێشنوێژ و وتارخوێن لە رانیە .بە 964ـی وت، “ساڵانێکی زۆرە وەک خۆبەخش لە نێو مزگەوتەکان کاردەکەن، جگە لەو کارە ناتوانن کاریتر بکەن، بۆیە چەندین جارە داوای دامەزراندن دەکەین ”

ئەو مامۆستایانە هەیانە نزیکەی 12 ساڵە بە خۆبەخشی لە نێو مزگەوتەکان دەوامدەکەن، بێ ئەوەی مووچەیان پێدرێت بۆیە ئەمڕۆ جارێکیتر داوای دامەزرانیانکرد.

فارس جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ئاوقاف بە 964ـی وت، پشتگیری داواکاری مامۆستا ئاینیە خۆبەخشەکان دەکەن و داواکارییەکانیان بەرز دەکەنەوە، هەر کات دۆخی ئابووری حکومەت باشتربێت و شایستە دارایەکانیان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە پێبدرێت، ئەولەویەتی دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستا ئاینییە خۆبەخشانە دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی