ئه‌مریكا بازاڕێك له نزیك به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كاته‌وه
+964
زەید کۆچەر- دهۆک
لە لایەن رێکخراوێکی ئەمەریکییهوه هەفتەبازارێک لە کۆمەڵگه‌ی چڕەی نزیك به‌رده‌ڕه‌ش كرایه‌وه.
مەهران لوقمان نێروەیی، بەڕێوه‌بەری ناحیەی قەسرۆک بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگه‌ی چڕە، هەفتەبازارێك كرایه‌وه، کە لە 24 دوكانی جۆراوجۆر پێکدێت، لەگەڵ شوێنی یاریی منداڵان و پشوودان.
وتیشی، مەبەست لە کردنەوەی بازاڕه‌كه بۆ ئه‌وەیە پاڵپشتی لە بەربوومی خۆماڵی بکات و هاندانێک بێت بۆ برا جوتیارەکانی کۆمەڵگه‌ی چر بە تایبەتی و سنووری قەزای شێخان بە گشتی، کە بەربوومە خۆمالیەکانیان له‌وێدا بفرۆشن.
“هەفتە بازاڕەكه لە 24 دوكان پێكهاتووه و له لایەن رێکخراوێکی ئه‌مریكییه‌وه کراوەتەوە، کە رێکخراوی “ AVSI” و پاڵپشتی دارایی لەلایەن نووسینگەی PRM ئەمریکی دەکرێت، خەڵکی ئاوارە و جوتیارانی ناوچەکە لە سنووری قەزای شێخان و کۆمەڵگه‌ی چڕە سوودی لێ دەبینن، به‌ڵام ئێستادا ناتوانین باس له رێکار و مەرجەکان بكه‌ین بۆ پێدانی دوكانه‌كان، چونکە مه‌رجه‌كان له‌گه‌ڵ رێکخراوەکە تاوتوێ دەکرێن و دواتر رایدەگەیه‌نین”، مەهران لوقمان نێروەیی وای وت.
کۆمەڵگه‌ی چرە سەر بە ناحیەی قەسرۆکە لە قەزای شێخان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا