وەزارەتی پەروەدە: هەڵەکانی 40 کتێبی خوێندن چاک دەکەین
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن دەکات و دەڵێت، ژمارەیەک کتێب هەڵەکانیان چاکدەکرێت و دووبارە چاپدەکرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.7.2023، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم لە دووەمین پێشانگەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن لە ھەولێر رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 40 کتێبی خوێندن پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
وتیشی، تاوەکو ئێستا 40 کتێب پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و ھەڵەکانیان راستکراونەتەوە، لەئێستاشدا 40 کتێبی دیکە ئامادەکراون بۆ ئەوەی پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.
بە وتەی وەزیری پەروەردە، بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ 60 ھەزار خوێندکاری پەنابەری سووری لە خوێندنگاکانی ھەرێمی کوردستان دەخوێنن.