خۆپیشاندانە

خانەقینییەکان بۆ هەرێم و ناوەند: ئیهمالمان مەکەن

964+

راژان باجەلان – خانەقین

لەلایەن چین و توێژەکانی قەزای خانەقینەوە بۆ چەندین داواکاری خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو.

ئەو هاوڵاتیانەی خانەقین داوای دامەزراندن و هەلی کار و پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکەن بۆ قەزاکەیان کە بەقسەی خۆیان بە تەواوی پشتگوێخراون.

ئەوان داواکارییەکانیان رووبەڕووی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند دەکەنەوە.

یەکێک لە هاوڵاتییە خۆپیشاندەرەکانی خانەقین بە 964ـی وت، هەزاران دەرچووی زانکۆیان هەیە دانەمەزراون، هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ خانەقین نەکراوە، هەروەها نەخۆشخانەیەکیان هەیە هی ساڵی پەنجاکانە.

ئەوان دەڵێن بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دەربڕین تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی