هەشت ئایینەکەی کوردستان یەک دەبینن
964+
پێشەوا محەمەد
لە هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی ئازادی ئایینەکان بەڕێوەدەچێت و وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، “ئامانج لێی نزیککردنەوەی زیاتری ئایینە جیاوازەکانە لە یەکتر”.
کۆنفرانسەکە 27.10.2023، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی ئایینەکان ساز دەکرێت و یەک رۆژ دەخایەنێت.
لە هەرێمی کوردستان ئایینەکانی ئیسلام، کریستیان، ئێزدی، کاکەیی، جوو، بەهایی، زەردەشتی و سابیئەی مەندایی پەیڕەو دەکرێن و سەرجەمیان بانگهێشتی کۆنفرانسەکە دەکرێن.
ئەمیر عوسمان، بەڕێوەبەری کاروباری ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “دەمانەوێت ببینە پردی پەیوەندی نێوان سەرجەم ئایینەکان کە لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێن”.
دەشڵێت، راسپاردەی سەرجەم ئایینەکان وەردەگرن و ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکەن.