لەم گەشتەی هەواڵەوە زانیاری بزانە

یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری جێبەجێکرا

964+

ژووری هەواڵ

-زیاتر لە هەفتەیەکە بەشێک لە دانیشتوانی قەزای کفری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن بۆ چەند داواکارییەکی خزمەتگوزاری و هەلیکار لە قەزاکەیاندا.

-خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاندووە، تیمەکانیان لەبەشی سەرەوەی دوکانەکانی قەیسەری هەولێر 20 تۆن خۆڵ و خاشاکیان کۆکردوەتەوە.

-لە شەقامی بەختیاری هەولێر دوکانێکی فرۆشتنی ئاژەڵی ماڵی پێنج رۆژە خاوەنەکەی دیار نەماوەو کەس نەبووە نان و ئاو بە سەگ و پشیلەکان بدات، دوو پشیلە مردوون و هەندێ لە ئاژەڵەکان لە برساندا قاپی بەتاڵیان خواردووە.

-لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، راپەڕین و شارۆچکەی کۆیە، 478 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون.

-ئەمڕۆ بەردی بناغەی نەخۆشخانە 40 قەرەوێڵەیەكە دانرا و ساڵ و نیوێكی دیكە تەواو دەبێت و نزیكەی پێنج ملیار دیناری بۆ دانراوە.